ئەپیکۆر: داهاتی ساڵانەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت 60% کەمیکردووە

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-24 02:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایگەیاند، داهاتی ساڵانەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت بە رێژەی 60% کەمیکردووە، دەشڵێت، یەک ملیار دۆلار قەرزیان لای حکومەتى هەرێمی کوردستانە. کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان لە ساڵیادی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بە زیانەکانی راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێت "داهاتی عێراق نزیکەی 11 ملیار دۆلار کەمیکردووە". ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕی قەرزی ئەپیکۆر لای حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەک ملیار دۆلارە کە لە ئەیلوولی 2022 بۆ ئازاری 2023یە". گوتیشی، "زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئەپیکۆر لە هەرێمی کوردستان راگیراوە". راشیگەیاندووە، داهاتی ساڵانەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت بە رێژەی 60% کەمیکردووە بەهۆی